بەوێنە.. لە دوای یاریی دێربی مانچێستەر مۆرینهۆ چووەتە ژووری جلگۆڕینی مان سیتی و شیر و ئاوی پێداکراوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لەم رووداوە بکات

K24- هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند بڕیاری دا لێکۆڵینەوە لەو پێشێوی و ئاڵۆزییە بکات کە لە دوای یاریی دێربی مانچێستەر لە نێوان یاریزان و راهێنەرانی مان یونایتد و مان سیتی روویداوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی رۆژنامە بەریتانییەکان، دوای یارییەکە یاریزانانی مان سیتی لە ژووری جلگۆڕین بە دەنگی بەرز ئاهەنگ و خۆشیان گێڕاوە، ئەمەش خۆزی مۆرینهۆی تووڕە کردووە و چووەتە ژووری جلگۆڕینی مان سیتی و داوای لێکردوون رێزی خۆیان بگرن و دەنگیان نزم بکەنەوە، ئێدێرسۆنی گۆڵپارێزی سیتیزنس وەڵامی مۆرینهۆی داوەتەوە و بووەتە دەمەقاڵیان، لە ئەنجامدا چەند یاریزانی مان سیتی ئاو و شیریان بە مۆرینهۆدا کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر.
چەند یاریزانێکی مانچێستەر یونایتدیش ویستوویانە بچنە ژووری جلگۆڕینی مانچێستەر سیتی و لەلایەن چەند یاریزانێکی سیتیزنسەوە رووبەڕووبوونەتەوە، کە کۆمپانی سەرکردایەتی یاریزانەکانی مان سیتی کردووە و ئاندێر هێرێراش سەرکردایەتی یاریزانەکانی مان یونایتدی کردووە.
تەنانەت بەپێی چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامە بەریتانییەکان ئارتێتا بەهۆی ئاڵۆزییەکە زامدار بووە و نزیکەی ٢٠ یاریزان و راهێنەر لەم کەیسە تێوەگڵاون و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵاند لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکات، کە مان سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک رۆژی یەکشەممە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

نەخشەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دوای یاریی دێربی مانچێستەر
نەخشەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دوای یاریی دێربی مانچێستەر
وێنەی ئارتێتا دوای یاریی دێربی مانچێستەر
وێنەی ئارتێتا دوای یاریی دێربی مانچێستەر
وێنەی ئارتێتا دوای یاریی دێربی مانچێستەر
وێنەی ئارتێتا دوای یاریی دێربی مانچێستەر