ئیسرائیل هه‌ره‌شه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین له لوبنان ده‌كات
"ئیسرائیل توانی رێگری له ئێران بكات له‌وه‌ی بتوانێت شوێنپێی خۆی له‌سه‌ر وشكانی و له‌ناو ده‌ریا جێگیر بكات"
K24- هه‌ولێر:
یسرایل كاتس وه‌زیری هه‌واڵگه‌ری و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر حزبوڵڵای لوبنانی هه‌وڵ بدات به فه‌رمانی ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌وا لوبنان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردین".
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری هه‌واڵگه‌ری ئیسرائیل له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "ئیلاف" هاتووه و له رۆژنامه‌ی "مه‌عاریفی" عیبری بڵاوكراوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئیسرائیل زانیاری ته‌واو و وردی هه‌یه، كه ئێران به‌نیازی دامه‌زراندنی چه‌ند كارگه‌یه‌كی درووستكردنی چه‌كی پێشكه‌وتووه بۆ حیزبوڵڵا له لوبنان.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی هێز له دژی حیزبوڵڵا به‌كارده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌ریری له ریاز چه‌ندین گۆڕانكاری درووست كرد، كه ئه‌و كاره‌ی حه‌ریری وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵای هه‌ڵوژه‌یه‌ك له ئێران و حیزبوڵڵا له لوبنان وه‌سف كرد، هه‌روه‌ها دوای بڕیاره‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ ناساندنی حیزبوڵڵا وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی.
سه‌باره‌ت به سووریاش، كاتس گوتی "ئیسرائیل توانی رێگری له ئێران بكات له‌وه‌ی بتوانێت شوێنپێی خۆی له‌سه‌ر وشكانی و له‌ناو ده‌ریا جێگیر بكات"، جه‌ختیشی كرده‌وه، ته‌ل ئه‌ڤیڤ هه‌موو تواناكانی به‌كارده‌هێنێت و رێگه نادات ئێران هه‌رگیز ببێت به خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.