دۆسیەی رەزا زەراب مەترسی گەورە لەسەر بانكەكانی توركیا دروست دەكات
پێشینی دەكرێت بانكەكان ملیۆنان دۆلار سزایان بەسەردا بسەپێندرێت
K24 - ھەولێر
دۆسیەی رەزا زەراب، بازرگانی توركی- ئێرانی 12 رۆژە بەردەوامە و دەربارەی شكاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێرانیش رۆژ بە رۆژ زانیاری نوێ ئاشكرا دەبن، دۆسیەكە لەسەر بانكەكانی توركیاش مەترسی گەورەی دروستكردووە و پێشینی دەكرێت بانكەكان ملیۆنان دۆلار سزایان بەسەردا بسەپێندرێت.