"ئەگەر گفتوگۆ چارەسەریان نەبوو ئەنجامی ریفراندۆم کارتێکی بەهێزە"
عه‌بادی ناتوانێت ده‌سبه‌رداری غروریه‌كه‌ی بێت
K24- هه‌ولێر:
هەولێر لە چاوەروانی بەغدایە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆکان، به‌لام بەهۆی نزیکی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، بەغدا ئامادەی دەستپێکردنی گفتوگۆ نییه. ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش ده‌ڵێت: غروری حه‌یدره عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گۆرانکارییەکی ریشەیی لە عێراق دروست دەکات و ئاشکراشی دەکات، بە مەبەستی کۆکردنەوەی دەنگ، عەبادی دژایەتی هەرێمی کوردستان دەکات، هه‌وره‌ها دوپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر عه‌بادی له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا كێشه‌كه له‌قازانجی عێراق ته‌واو نابێت، چونكه له‌هه‌ر كاتێكدا ئه‌و دۆخه قابیلی گۆڕانكاریه.
پسپۆرێکی سیاسیش جه‌خت ده‌كاته‌وه: ئەگەر گفتوگۆکان چارەسەریان نەبوو ئەنجامی ریفراندۆم کارتێکی بەهێزە.