حه‌شدی شه‌عبی برینی ئێزدییه‌كان ده‌كولێنێته‌وه
به‌هۆی شوێنی جوگرافیای شنگال هه‌میشه به‌شی زۆری نه‌هامه‌تییه‌كان به‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتووه
K24- هه‌ولێر:
ئێزدی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، له لایه‌ن داعشه‌وه رووبه‌رووی ستهمكاریێكی زۆر بوونه‌وه و له ماوه‌ی دوو مانگی رابردووش‌دا، له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه چه‌ندین ناوچه‌یان داگیركراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه دووباره خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره بوونه‌وه.
هاوكات له‌سه‌ر دۆخی ئێزدییه‌كان بابه‌شێخ بۆ كوردستان 24 رایده‌گه‌یه‌نێت: بارودۆخی ئێزدییه‌كان باش نییه.
هاووڵاتیه‌كی ئێزدیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، به‌هۆی شوێنی جوگرافیای ناوچه‌كه‌یان كه كه‌وتۆته سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، هه‌میشه پشكی شێر له قوربانیدان به‌ر ئه‌وان كه‌وتووه.