مۆسكۆ: هيچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له سووريا نه‌ماوه
پێنتاگۆن هێشتا خه‌ريكه جيهان و كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مريكايى فريو بدات
K24 – هه‌ولێر:
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا، ئيگۆر كوناشينكۆڤ، رايگه‌ياند، چيتر هيچ پاساوێك بۆ مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا نه‌ماوه.
كوناشينكۆڤ، گوتيشى: وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پێنتاگۆن)، هێشتا خه‌ريكه جيهان و كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مريكايى فريو بدات، به‌وه‌ى گوايه سه‌ردارى جيهانه.
هه‌روه‌ها گوتى: لێدوانى به‌رپرسانى پێنتاگۆن له باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى رووسيا له سووريا پيشانى ده‌دات، ئه‌وان دركيان به راستى ره‌وشى سووريا نه‌كردووه.
روونيشيكرده‌وه، قسه‌كانى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له باره‌ى له‌ناوچوونى داعش و مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا تا كۆتايهێنان به تيرۆر له سووريا، ده‌ريده‌خات، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت جيهان فريو بدات.
پێشتر ئێريك باهۆن، وته‌بێژى پێنتاگۆن رايگه‌ياندبوو، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى رووسيا له سووريا كاريگه‌رى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له سووريا درووست ناكات و ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بن بۆ كۆتايهێنان به تيرۆر له سووريادا.
سه‌رچاوه: RT