په‌رله‌مانتارێكی پارتی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی ده‌كات
"خۆتان بینیتان لە دوای خیانەت تەنها سوپاس و ستایشیان پێبڕاو دوای ئەوەش کە کاریان پێیان نەما وەک دەستە سڕی پیس فڕێیان دان"
K24 - هه‌ولێر:
فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات و له باره‌ی تاقمی "خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر" ده‌ڵێت: "چاوەڕێین ئەم جارە خۆتان سنور بۆ ئەمانە دابنێن و نەهێڵن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گەلی کوردستان باجی خیانەتی ئەم تاقمە بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی، ده‌قی نامه‌كه‌ی له ئهكاوتتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ر له "خه‌یانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر"، هاوڕێیانییان له‌ناو یه‌كێتی له جموجۆڵی هه‌ندێك كه‌س ناو ئه‌و حزبه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه پێویسته رایان بگرن.
به‌ڵام وه‌ك فرسه‌ت سۆفی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان پاساویان بۆ ده‌هێنانه‌وه و دڵیناییان ده‌دا كه هیچ شتێك روونادات و نووسیویه‌تی: " ئەوەی نەدەبوو روو بدات روویدا".
له به‌شێكی نامه‌كه‌دا هاتووه: " ئەو کات بە شاراوەیی پێمان گووتن ئەمرۆ بە کراوەیی پێتان دەڵێین هەمان ئەو گروپەی لە 16ی ئۆکتۆبەر خیانەتیان کرد, ئێستاش خەریکی فێیسی دووەمی خیانەتەکەیانن و ئەم جارە دەیانەوێت بە تەواوی سەری خۆیان و حزبەکەتان و یەک پارچەیی خاکی کوردستان بخۆن".
ده‌قی نامه‌كه‌ی فرسه‌ت سۆفی، بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان:
"نامەیەک بۆ: یەکێتی نیشتمانی کوردستان
سڵاو رێز:
لە پێش خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر چەندین جار ئاگاداری هاوڕێکانمان لە ناو یەکێتی کردەوە کە جموجۆڵی هەندێ کەسی ناوحزبەکەتان نامۆیەو رایان بگرن, بەداخەوە پاساویان بۆ دەهێنانەوەو دڵنیاییان دەدا کە هیچ روو نادات, بەڵام ئەوەی نەدەبوو روو بدات روویدا. ئەو کات بە شاراوەیی پێمان گووتن ئەمرۆ بە کراوەیی پێتان دەڵێین هەمان ئەو گروپەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتیان کرد, ئێستاش خەریکی فێیسی دووەمی خیانەتەکەیانن و ئەم جارە دەیانەوێت بە تەواوی سەری خۆیان و حزبەکەتان و یەک پارچەیی خاکی کوردستان بخۆن. ئێمە لە گەڵ ئێوە بە یەکەوە شەریکین لەم حکومەتەو ئێستا‌و داهاتووی کوردستانیش بە پلەی یەکەم ئێمە لێی بەرپرسیارین, چۆن رێگە دەدەن خیانەت کاران لە کەناڵە فەرمیەکانی ئێوە تەرویج بۆ پلانی دابەشکردنی کوردستان بکەن, چۆن رێگە دەدەن بە پارەو سامانی یەکێتی و دام و دەزگا ئەمنیەکان ناوماڵی کوردستان وێران بکرێت, تاکەی قبوڵتانە خاکی کوردستان بە نەوت و دەسکەوتی کاتی بگۆڕنەوە, خۆتان بینیتان لە دوای خیانەت تەنها سوپاس و ستایشیان پێبڕاو دوای ئەوەش کە کاریان پێیان نەما وەک دەستە سڕی پیس فڕێیان دان. بێدەنگیتان لە ئاست ئەم پیلانە یان نیشانەی بێدەسەڵاتیە یان شەراکەتی خیانەت. من خۆم دڵینام ئێوە هیچ لەم دووانە نین, بۆیە چاوەڕێین ئەم جارە خۆتان سنور بۆ ئەمانە دابنێن و نەهێڵن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گەلی کوردستان باجی خیانەتی ئەم تاقمە بدات کە ژمارەیان زۆر کەمەو هەرگیز بەراوورد ناکرێن لە گەڵ قورسایی و گەورەیی حزبە تێکۆشەرەکەتان.
رێز‌و تەقدیرم قبوڵ بکەن....
د.فەرسەت سۆفی
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
15/12/2017"