له په‌خشی راسته‌وخۆ.. سه‌ربازانی ئیسرائیل ته‌قه له گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی ده‌كه‌ن
له به‌رچاوی كامێراكانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ته‌قه‌ی لێده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی فه‌له‌ستینی كه به چه‌قۆ هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازانی ئیسرائیل ده‌دات، له‌لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه به به‌رچاوی كامێرای كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، له گرژییه‌كانی "رامه‌ڵڵا" گه‌نجێك نزیك سه‌ربازانی ئیسرائیل كه‌وتووه‌ته‌وه و به چه‌قۆ سه‌ربازێكی بریندار كردووه.
دواتریش سه‌ربازانی ئیسرائیل، چه‌ند فیشه‌كێكی ئاراسته ده‌كه‌ن و برینداری ده‌كه‌ن، دواتریش چه‌ند گوللـه‌یه‌كی دیكه دهقهتێنن، تا ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و گه‌نجه دیار نییه و ئه‌وه‌ش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئایا دوای رووداوه‌كه گیانی له ده‌ستداوه، یان نا.