به‌ر له 50 ساڵ چووه گه‌شتێك تائێستاش نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
له‌وانه‌یه له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌لایه‌ن ده‌ریاوانانی چینییه‌وه رفێندرابێت
K24- هه‌ولێر:
چیرۆكی هاورڵد هۆڵت سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری ئوستراڵیا كه ونبوونه‌كه‌ی به هه‌زاران كه‌سی تووشی شۆك كردووه، هێشتا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. چیرۆكی هۆڵت یه‌كێكه له ته‌م و مژاویترین ئه‌و چیرۆكانه‌ی جیهانه، كه به‌ر له 50 ساڵ چووه‌ته گه‌شتێك و تائێستا هیچ كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی شوێنی ونبوونه‌كه‌ی ده‌ستنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام سه‌ر و سه‌ربرده‌كه‌ی له وڵاته‌كه‌ی هه‌ر به زیندوویی ماوه‌ته‌وه. رۆژی 15ی كانونی یه‌كه‌می 2017 یادی 50 ساڵه‌ی ئه‌و رووداوه كرایه‌وه.
له ساڵی 1967، هۆڵت به‌شێوازێكی نامۆ ونبوو، كاتێك كه له یه‌كێك له چۆڵه‌وانیه‌كانی نیمچه دوورگه‌ی مۆرنینغتۆنی ملبۆرن له پشوودا بوو، له‌وكاته‌وه تائێستا هۆلت چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی بی بی سی به‌ریتانیش، تائێستا دۆسیه‌ی به‌دواداچوونه فه‌رمیه‌كان له‌باره‌ی ونبوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و كاتی ئوستراڵیا دانه‌خراوه و، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵ بۆ كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان و مه‌ته‌ڵی ونبوونه‌كه‌ی 18مین سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن، كه ته‌نیا ماوه‌ی 2 ساڵ بوو ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبوو.
له‌كاتێكدا كه هیچ به‌ڵگه و زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ستنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام له ده‌یه‌كانی رابردوودا گومانی چه‌ندین پیلان و شرۆڤه‌كاری نامۆ ده‌كرا، له‌وانه‌ش باس له‌وه ده‌كرا، كه له‌وانه‌یه له‌كاتی مه‌له‌كردن له‌لایه‌ن ده‌ریاوانانی چینه‌وه رفێندرابێت.
دوای ونبوونی ناوبراو، به هه‌زاران كه‌س به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به‌دوایدا كرد، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێسوود بوون و ته‌نیا به‌ڵگه‌یه‌كیشیان ده‌ستنه‌كه‌وت، هه‌تا نه‌یانتوانی پارچه‌یه‌ك له جله‌كانیشی بدۆزنه‌وه، دواجار نه‌هه‌نگێكی قرشیشیان له كه‌ناره‌كانی ئه‌و نیمچه دوورگه‌یه راونا و پارچه‌یان كرد، به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت.
ویكیپیدیاش ئاماژه به‌وه ده‌كات، هۆڵت له كه‌ناری شیفت ونبووه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه سه‌رۆك وه‌زیران له‌ئاودا خنكابێت، ئه‌مه‌ش نزیكترین ئه‌گه‌ره كه بۆچوونی شایه‌تحاڵێك جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه و گوتوویه‌تی، ئه‌و هۆڵتی بینیوه كاتێك وه‌ك گه‌ڵای دار په‌لكێشی ناو ده‌ریا ده‌بوو.
تائێستا به‌لایه‌نی كه‌م 103 حاڵه‌تی له‌مجۆره‌ی ونبوون له ئوستراڵیا تۆماركراون و تائێستاش دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌دوایاندا دانه‌خراون.