لەوێش باسی رۆڵی پێشمەرگە نەكرا
عێراق لە موسڵ نمایشی سەربازی دەکات
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی راگەیاندنی كۆتاییھاتنی شەڕی داعشەوە، سوپای عێراق و پۆلیسی فیدڕاڵی و حەشدی شەعبی، بەبێ ئاماژەدان بە ناو و بەشداری پێشمەرگە، نمایشێكی سەربازییان لە شاری موسڵ ئەنجامدا.
ئەمەش لەكاتێكدایە سەرەڕای چەندین مانگ تێپەڕبوون بەسەر كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، كەچی حكومەتی عێراق ھیچ ھەنگاوێكی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە و گەڕاندنەوەی خەڵكەكەی نەناوە.