تاران: داعش پێگه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی له‌ناوچه‌كه به‌هێزتر كرد
"نه‌مانی ئیسرائیل نزیكه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێبكات"
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "فارس"ی ئێرانی، كه سه‌ر به سوپای پاسدارانه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، كازم سه‌دیقی، وتارخوێنی كاتی مزگه‌وتی تاران له وتاری هه‌ینی رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش، پێگه و هه‌ژموونی سیاسی و سه‌ربازی ئێرانی له ناوچه‌كه زیاتر كرد.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، وتارخوێنی تاران راشیگه‌یاندووه، هه‌ماهه‌نگیكردنی هه‌ندێك به‌رپرس له وڵاتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، نیشانه‌ی "نه‌زانی و ناتێگه‌یشتووییانه"، ئه‌و وتارخوێنه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه نابێت به‌رامبه‌ر خۆبه‌زلزانی ئه‌مه‌ریكا نه‌رمی بنوێنن.
سه‌دیقی له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی هاوكاری ئه‌مه‌ریكا و هێزه خۆبه‌زلزانه‌كان ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی پلانه‌كانی ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كانییان ده‌بێت، ده‌بێت ئه‌وه بزانن خوا "سته‌مكارێك" ده‌كاته فه‌رمانڕه‌وایان.
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت به ناساندنی ئۆرشه‌لیم، به پایته‌ختی ئیسرائیل رایگه‌یاند، تره‌مپ دڕه‌نده‌یه‌كی بێ ده‌مامك و ماسكه و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكاش به هه‌مان شێوه‌ی تره‌مپ دڕنده بوون، به‌ڵام به به‌كارهێنانی ماسك رووی راسته‌قینه‌ی خۆیان شاردبۆوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تره‌مپ له سیاسه‌ت تێناگات و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌شی نازانێت، زاواكه‌شی جووه و ئێستا "سه‌هیۆنییه‌كان" كاروباری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌سووڕێنن.
گوتیشی: "گه‌لی ئێران به گوێگرن له ئامۆژگارییه‌كانی رێبه‌ری شۆڕشی ئێران (خامه‌نه‌یی) له رێگه‌ی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتن به‌رده‌وامه و هه‌میشه سه‌ركه‌وتنه غه‌یبییه‌كانمان بینیوه".
سه‌باره‌ت به درووستبوونی داعش‌یش رایگه‌یاند، دوژمنان ویستیان له رێگه‌ی درووستكردنی ئه‌و رێكخراوه‌وه، پشتێنێكی ئه‌منی به ده‌وری ئیسرائیل بكێشن، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌یان نه‌هاته‌دی و بگره بوونی داعش بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونی پێگه‌ی سه‌ربازی و سیاسی ئێران له ته‌واوی ناوچه‌كه و یه‌كێتییه‌ك له نێوان ئه‌و وڵاته ئیسلامییانه هاتووه‌ته ئارا، ئه‌ویش له ژێر ناوونیشانی "زه‌ینه‌بییه‌كان، فاتمییه‌كان، حه‌یده‌رییه‌كان و نوجه‌با"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرووپه میلیشیا شیعه چه‌كداره‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه.
راشیگه‌یاند، ئێستا بازنه‌یه‌كی به‌رگری و سه‌ربازی به‌هێز له‌ناوچه‌كه هه‌یه، كه پێشه‌كییه بۆ نه‌هێشتنی ئیسرائیل، ئه‌وه‌ش له داهاتووێكی دوور روونادات، به‌ڵكو نزیكه و كه‌س ناتوانێت نكۆڵی لێبكات.