ئهردۆغان ترسی له دهستدانی كهعبهی ههیه
سهرۆككۆماری توركیا: ئهگهر قودس له دهست بدهین مهككه و مهدینهش له دهست دهدهین

K24 - ههولێر:
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "ئەگەر قودس لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەدینە بپارێزین. ئەگەر مەدینە لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەککە بپارێزین. ئەگەر مەککە لەدەست بدەین، کەعبەش لەدەست دەدەین".
ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕهسمی خەڵاتی نووسەر، نەجیب فازڵ لە شاری ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد و گووتی: "ئەگەر قودس لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەدینە بپارێزین. ئەگەر مەدینە لەدەست بدەین، ئەوا ناتوانین مەککە بپارێزین. ئەگەر مەککە لەدەست بدەین، کەعبەش لەدەست دەدەین".
ئەردۆغان دهڵێت: "١٥ ساڵە لە نێو تورکیایەکی گەورە و بەھێزدا له ھەوڵی بونیاتنانی وڵاتێکداین تا ببێته دەرگای ئومێد و سەرچاوەی متمانە بۆ گشت دۆستانمان، ھاونەژادەکان، ھاوئایینەکانمان و ستەمکاران و لێقەوماوان".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بەشێکی قسەکانیدا گوتیشی: "لە پێناو ھەستاندنەوەی گەورەترین كێوی باوهڕ لە مێژوودا، شەو و رۆژ دەخەینە سەریەک. ئەگەر ئەمڕۆ لە ناوەوە و دەرەوە بەردەوام رووبەڕووی ھێرش ببینەوە و رووبەڕووی بوختان ببینەوە و رێباز و گیانمان بۆ مەبەستە بکرێتە ئامانج، تاکە ھۆکاری وازنەھێنانمانە لەم خەباتە".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەگەر ھەروەک رابردوو ھەمیشە ئەگەر بڵێن 'دابنیشە' دانشین و ئەگەر بڵێن 'بێدەنگ بە' بێدەنگ بین و ئەگەر بڵێن 'بیدە' پێیان بدەین و ئەگەر بڵێن 'وەریبگرە' وەریبگرین، باوەڕ بکەن رووبەڕووی ھیچ لەم ھێرشانە نەدەبووینەوە. بەڵام سەیری قسەی ئەم ھێز و ئەو ھێزە ناکەین، بەڵکو تەنھا و تەنھا سەیری قسەی خوا دەکەین چی دەڵێت و تەنھا و تەنھا سەیری قسەی گەلەکەمان دەکەین چی دەڵێت".
سەرکۆماری تورکیا گوتوویهتی: "ئەگەر نەتوانین شتێک بە دەستمان خۆمان راستبكهینهوه، ئەوا بە زمانمان، ئەگەر بەویش دەتوانین شتێک بکەین، ئەوا دەزانین کە پێویستە لە دڵمان نەفرەت دروست بێت. ئینشاڵڵا لە ماوەیەکی کورتدا ئەو رۆژانە دەبینین کە ناحەقییەکان بەدەستی خۆمان راستبکەینەوە".
سهرچاوه: ئاژانسی ئهنادۆڵو