عەلاوی داوای گفتوگۆی بە پەلەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکات

ھۆشداری لەبارەی تەشەنەسەندنی كێشەی كەركووك دەدات

K24 - ھەولێر

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری نەجەف، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی حزبی ویفاقی نیشتمانی و جێگری سەرۆك كۆماری عێراق، داوای كرد پەلە بكرێت لە گفتوگۆی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی و ھەرێمی كوردستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، ھۆشداریشیدا لەبارەی تەشەنەسەندنی كێشەی كەركووك و پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو شارە بە گفتوگۆی نێوان پێكھاتەكان.

 16 ئۆكتۆبەری رابردوو، چەكدارانی حەشدی شەعبی بە پاڵپشتی سوپای پاسداران و سوپای عێراق ھێرشییان كردەسەر كەركووك و خورماتوو و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان و ئەو ناوچانەیان داگیركرد.