"ئه‌مریكا له پاشماوه‌ی تیرۆریستان سوپای نوێ درووست ده‌كات"
سه‌نته‌ری رووسی بۆ ئاشته‌وایی سووریا: له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی حه‌سه‌كه مه‌شق و راهێنانیان پێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری رووسی بۆ ئاشته‌وایی له سووریا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، هێشتا به‌رده‌وامن له هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی تیرۆریستان له سووریا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16/12/2017 سه‌نته‌ره‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تیرۆریسته‌كان، هه‌رچه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پابه‌ندین به له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعشه‌وه".
سه‌نته‌ره رووسییه‌كه ده‌ڵێت "راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی درووستكردنی یه‌كه‌ی سه‌ربازی نوێن به‌ناوی "سوپای نوێی سووریا" و سه‌ربازگه‌كه‌یشیان ده‌كه‌وێته نزیكی خێوه‌تگایه‌كی په‌نابه‌رانی شاری حه‌سه‌كه‌وه".
هه‌روه‌ها روونیانكردووه‌ته‌وه "به سه‌رۆكایه‌تی راهێنه‌ره ئه‌مریكییه‌كانی هێزی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تی ئه‌مریكی، له نزیك خێوه‌تگایه‌كی په‌نابه‌ران سه‌رقاڵی درووستكردنی یه‌كه‌ی سه‌ربازی نوێن و ناویان "سوپای نوێی سووریا"ـیه و به‌شیكی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌یشی جیابوونه‌ته‌وه له خۆ ده‌گرێت".
سه‌نته‌ره‌كه له زاری ئه‌و ئاوارانه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان و گوتوویانه: "سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییانه، پاش ئه‌وه‌ی مه‌شق و راهێنان ته‌واوده‌كه‌ن، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ باشووری سووریا و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا شه‌ڕده‌كه‌ن".
"شایه‌تحاڵه‌كان" باسی ئه‌وه‌یانكردووه كه "هاوپه‌یمانان ماوه‌ی 6 مانگه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه بۆ ئه‌و كار و ئه‌ركه به‌كارده‌هێنن و نزیكه‌ی 750 چه‌كدار كه 400 كه‌سیان پێشتر داعش بوون و له شاری ره‌قه هێنراونته ده‌ره‌وه له‌و شوێنه‌دان".