پێشانگای ھەلی كار لە ھەولێر كرایەوە
زیاتر لە ھەزار كەس خۆیان ناونووس دەكەن
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێشانگای ھەلی كار لە ھەولێر كرایەوە و ئەو كەسانەی بەدوای ھەلی كاردا دەگەڕێن دەتوانن لەوێ ناوی خۆیان تۆمار بكەن بۆ دۆزینەوەی ھەلی كار.
كارۆخ عەبدوڵڵا، جێبەجێكاری پڕۆژەكە بە كوردستان24 گوت: "ئەو پێشانگایە لەلایەن سەنتەری تەكنەلۆجیا و راھێنانی ئەوروپی بە پشتگیری رێكخراوێكی ئەڵمانی كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتە كۆمەكی داراییان كراوە جێبەجێ دەكرێت، ئامانج لەو پێشانگایە ئەوە كە ھەلی كار بۆ ئەو كەسانە بدۆزرینەوە كە بەدوای كاردا دەگەڕێن".
گوتیشی: "پێشتر توانیومانە زیاتر لە 500 كەس لە راھێنانی پیشەی بەشداری پێ بكەین، دوای تەواوكردنی خولەكان دەستییان بە كاركردووە".
روونیكردەوە: "24 كۆمپانیا و رێكخراو بەشداریان لە پێشانگاكەدا كردووەو زیاتر لە ھەزار كەس ھاتوون خۆیان ناونووس بكەن".











.jpg)
