نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رووداوه‌كانی خورماتوو نیگه‌رانه
گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كانی خورماتوو به‌رده‌وامن
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر رووداوه‌كانی خورماتوو ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ریه‌ككه‌وتن و سووتاندنی ماڵ و خانووی هاووڵاتیانی كورد پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی نیشاندا.
له‌مباره‌یه‌وه لیز سرۆسیل، گوته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئۆفیسی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی له خورماتوو تۆماركراون، له‌وانه‌ش سووتاندنی ماڵ و خانووی هاووڵاتیان و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كانی نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
لیز سرۆسیل له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ گوتی، تائێستا ئاشكرا نه‌بووه كێ ئه‌و بۆردومانه‌ی كردووه كه له نۆی ئه‌م مانگه له خورماتوو ئه‌نجامدرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانراوه بۆردومانه‌كه له‌و به‌رزاییانه‌وه ئاراسته كراون، كه به‌سه‌ر قه‌زای خورماتوودا ده‌ڕوانن.
هه‌روه‌ها گوتیشی، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌نێوان هێزه كوردی و توركمانیهكاندا روویانداوه و قوربانیشی لێكه‌وتۆته‌وه و گوتیشی، ئه‌وان له به‌دواداچوون بۆ ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی به‌رپرسانی ته‌واوی رووداوه جیاوازه‌كان به‌رده‌وامن.
دوای هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر، دۆخی ئه‌منی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه تێكچووه، كه هێزه‌كانی پیشمه‌رگه لێیان كشاوه‌ته‌وه و ئێستا له ده‌ست حه‌شدی شه‌عبیدان، رۆژانه چه‌ندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێن.