به وێنه.. ميليشياكانى حه‌شد گوندێكى كورد ده‌پشكنن
به‌رده‌وامن له بێزاركردنى هاووڵاتيانى كوردى سنوورى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم
K24 – هه‌ولێر:
له دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ميليشيا شيعه‌كان به ياوه‌رى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق به‌رده‌وامن له بێزاركردنى هاووڵاتيانى كوردى سنوورى ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌و ميليشيايانه روويانكرده گوندى حه‌فت تهغارى سه‌ر به قه‌زاى داقووق له باشوورى كه‌ركووك.
به گوێره‌ى زانيارى شاهێدحاڵه‌كان، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ميليشيا و چه‌كداره عێراقييه‌كان ژماره‌يه‌ك ماڵيان له گوندى حه‌فت ته‌غار پشكنييوه و دواتر روويانكردووه‌ته ئاوايى دارا بۆ پشكنينى ماڵه‌كانى ئه‌و گونده‌ش.

