داوا دەكرێت گفتوگۆی ھەولێر و بەغدا بە چاودێری لایەنی سێیەم ئەنجام بدرێت
"سەرەڕای تێبینیمان لەسەر ھەڵوێستی بەغدا جەخت لە ئەنجامدانی دیالۆگ دەكەینەوە"
K24 - ھەولێر
جەعفەر ئیمێنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە گوتارێکدا، کە لە رۆژی ئاڵای کوردستان پێشکەشیکرد رایگەیاند، سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر هەڵوێستەکانی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، بەڵام جەخت لەسەر ئەنجامدانی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەینەوە.
گوتیشی، پێویستە دیالۆگی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بە چاودێری لایەنی سێیەم ئەنجامبدرێت.