په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شوێنه‌كه‌ی به كاندیدێكی دیكه پڕده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێك له ئه‌ندامانی نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه.
عه‌بدولڕه‌حمان عه‌لی، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه، زولفا مه‌حموود، په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی گۆڕان، نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی پێكه‌ش كردووه.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان، له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا په‌رله‌مانی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌دات.
به گوته‌ی بڕیارده‌ری فراكسیۆنی گۆڕان، هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی بڕیارێكی كه‌سی و تایبه‌ته و هیچ هۆكارێكی سیاسی له پشته‌وه نییه و بڕیاریشه بزووتنه‌وه‌كه‌یان شوێنی زوڵفا مه‌حموود، به كاندیدێكی دیكه پڕ بكاته‌وه.
زوڵفا مه‌حموود، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو، له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ته‌ندرووستی و ژینگه بووه و تا ئێستاش ناوی ئه‌و كاندیده‌ی له شوێنه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێت، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
