دوو پێشمەرگە له‌ ماڵه‌كانیاندا رفێنران

له‌ لیوای 102ـی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن

K24 - هه‌ولێر:

شەوی ڕابردوو، لەقەزای داقووق دووپێشمەرگەی لیوای 102 کە هەردووکیان سەربەیەکێتی نشتیمانی کوردستانن لەلایەن حەشدی شەعبییەوە ڕفێنران.

کەسووکاری یەکێک لە پێشمەرگەکان بەکوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەوچەکدارانەی پێشمەرگەکانیان ڕفاندووە، لەکاتی خەودا و لەکاتژمێر یەکی شەو و سێی شەو هەڵیانکووتاوەتە سەریان و بەلێدان و سووکایەتیکردن پێیان بەرەو شوێنێکی نادیار، ڕفاندوویانن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "چەکدارەکان دەمامکداربوون و بەئۆتۆمبێلێک هاتوون کە لۆگۆی حەشدی شەعبی لەسەربووە، پێشمەرگاکانیش ناویان "کەریم وەهاب" و "نەریمان حوسێن"ـە و هەردووکیان لە لیوای 102 دەوام دەکەن و سەربە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن.