پاسدارانی ئێران دوو كۆڵبه‌ری كوردیان كوشت
ده‌یانویست له سه‌رده‌شته‌وه بچنه گوندێكی ناوچه‌ی پشده‌ر
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/12/2017 سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان 2 كۆڵبه‌ری كوردیان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاندووه: "دوو كۆڵبه‌ره كورده‌كه ده‌یانویست له سه‌رده‌شته‌وه بچنه یه‌كێك له گونده‌كانی ناوچه‌ی پشده‌ر له هه‌رێمی كوردستان، تا كه‌لوپه‌ل و كاڵاكانیان بفرۆشن، به‌ڵام كاتێك له سنوور نزیكبوونه‌ته‌وه، هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران ته‌قه‌یان لێكردوون و ده‌ستبه‌جێ هه‌ر دوو كۆڵبه‌ره‌كه‌یان كوشتووه".
كێشه‌ی كۆڵبه‌ركانی سنوور ھێشتا به‌بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه‌و جگه له‌و زه‌حمه‌ت و ماندووبوونه‌ی بۆ په‌یداكردنی بژێویان ده‌یكێشن، ناو به ناو له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێت و ژماره‌یه‌كیان ده‌كوژرێن.