دەروازە سنوورییەكان دەكرێنەوە
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندووە
K24 - ھەولێر
وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، ئەمڕۆ دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران دەكرێتەوە، بەڵام سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەو ھەواڵە رەتدەكاتەوە.
ئەمرۆ یەكشەممە عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران لەكۆبوونەوەیەك لەگەڵ ژوورە بازرگانییەكانی ئێران رایگەیاندووە كە بڕیاردراوە ئەمرۆ دەروازە سنوورییەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخان بكرێنەوە.
مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئەو ھەواڵەی رەتكردەوەو رایگەیاند كە دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران داخراوە و ھیچ ھەواڵێك لەلایەنی ئێرانیان پێ نەگەیشتووە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی بنووسرێت بۆ كوردستان24 ئاشكرای كرد، ئێران بڕیاری كردنەوەی دەروازەكانی حاجی ئۆمەران و پەروێزخانی داوە، بەڵام تا ئێستا نەكراوەتەوە ئەگەر ئێران لە بڕیارەكە پەشیمان نەبێتەوە، سبەی دووشەممە دەروازەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.