هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بڕیارە گرنگەكه‌یدا
بەبێ مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی رۆژەكەی دیاركرد
K24 - ھەولێر
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دیاری دەکات و رادەگەیەنێت، 7 ئاداری 2018 چوارەمین کۆنگرەی یەکێتییە.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هاوسەری مام جەلال، بە میدیای حیزبەکەی راگەیاندووە کە رۆژی 7 ئاداری ساڵی 2018 رۆژی به‌ستنی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دەبێت.
ھاوسەری تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌ستنی كۆنگره هه‌م پێویستییه‌كی حزبییه بۆ نوێكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی یه‌كێتی و هه‌میش داخوازییه‌كی ره‌وای هه‌ڤاڵان و كادرانه.
راشیگەیاندووە کە ئه‌و داخوازییه شایانی به پیره‌وه هاتنه، بۆیه پێیان باشه له به‌هاری ساڵی داهاتوو له رۆژی 7-3، چواره‌مین كۆنگره ببه‌سترێت.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای كۆچی دوایی مام جەلال، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەنگۆی بەستنی كۆنگرە لەنێو ئەو حزبە ھەیە، بەڵام بەشێك لە سەركردە و كادیرانی یەكێتی كاتەكە بە گونجاو نازانن و باڵی دەستڕۆیشتووی ئەو حزبەش كە زۆرینەیان لە بنەماڵەی تاڵەبانین بانگەشەی بەستنی كۆنگرە دەكەن، تا ئێستاش لە مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە بە فەرمی بڕیار لە بەستنی كۆنگرە نەدراوە.