نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاری له ئه‌ڵمانیا ده‌كات
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم: ده‌بێت ده‌ستووری عێراق وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 18/12/2017 نێچیرڤان بازانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سیگمار گابرێل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌رلین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانی بۆ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین و باسی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كرد كه به‌سه‌ر ئێزدییه‌كانی ناوچه‌كانی شنگال و ئاواره‌كانی ده‌ستی داعشدا هاتووه‌و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زاریان له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه حهوێنراونهتهوهو داوایشی له ئه‌ڵمانیا كرد له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاوكاری بن".
هه‌روه‌ها گووتی: "هاتووین پابه‌ندبوونی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕین و ئاماده‌ین له پێناو ئارامی و سه‌قامگیری له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوور كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت".
سیگمار گابرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش داوای له به‌غدا كرد گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی گووتیشی: "ئێمه رێزی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی عێراق ده‌گرێن و پێویسته دیالۆگه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور به‌ڕێوه بچێت و داوا له ئه‌ڵمانیا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هاوكارمانبن".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "ئیستا له قۆناغی پاش داعشداین و داواكارین كه هاوكاربن بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه وێرانبووه‌كان و سوپای حكومه‌ت و په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین كه ماوه‌ی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان درێژكرده‌وه‌و هیوادارین دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رهه‌مدار بێت.
بڕیاره ئه‌مرۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پێشوازی لێبكرێت و له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
