ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان: حه‌شد ده‌يه‌وێت په‌لامارى مه‌خمور بدات
هێزه عێراقييه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به نيازن په‌لامارى شارۆچكه‌ى مه‌خموور بده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاشكرايكرد، هێزه عێراقييه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى به نيازن په‌لامارى شارۆچكه‌ى مه‌خموور بده‌ن.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: ماوه‌ى پێنج رۆژه عێراق هێزه‌كانى له ده‌وروبه‌رى مه‌خموور كۆده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها هاتووه: حه‌شدى شه‌عبى به نيازه هێرشبكاته سه‌ر رێگه‌ى گوێڕ- ديبه‌گه- دوبز.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ رێگه‌گرتن له درووستبوونى شه‌ڕ هێزه‌كانى له مه‌خموور كشانده‌وه.
ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كات ئه‌و هه‌وڵه شهڕفرۆشيانهيه بوه‌ستێنێت و هه‌روه‌ها داواشى له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كردووه، ئيدانه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى حكومه‌تى عێراق بكات و بۆ ده‌ستپێكردنى دانووستان فشار بخاته سه‌ر به‌غدا.
We are alarmed by significant Iraqi military buildup in the vicinity of Makhmour, South West of Erbil, in preparation for an attack on nearby Peshmerga positions
— KR Security Council (@KRSCPress) ١٨ ديسمبر، ٢٠١٧