عه‌لاوی هۆشداری له‌باره‌ی بوونی هه‌ندێ ئه‌جێندا ده‌دات كه سه‌قامیریان بۆ كورد ناوێت
جێگری سه‌رۆك كۆمار: هه‌ندێ ئه‌جێندا ده‌یانه‌وێ دۆخی كوردستان بۆ ئامانجی خۆیان بقۆزنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی سایتی غه‌دی عێراقی، ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری له‌باره‌ی بوونی چه‌ند ئه‌جێندایه‌كی داوه، كه خێر و سه‌قامگیریان بۆ هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد ناوێت.
عه‌لاوی له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌خت دكاته‌وه "داوای دانبه‌خۆدا گرتن و به‌لاوه نانی فیتنه له گه‌لی كوردستان ده‌كه‌م"، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد "هه‌ندێ ئه‌جێندا هه‌ن كه خێر و سه‌قامگیرییان بۆ كوردستان و گه‌له‌كه‌ی ناوێت، ده‌یانه‌وێ سوود له‌م ده‌رفه‌ته وه‌ربگرن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه رۆژی دووشه‌ممه له چه‌ندین شوێن و ده‌ڤه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، خۆپیشاندان سازكران و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر و سووتاندنی باره‌گا حزبی و ئیداریه‌كان گۆڕا.