هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: رێگه‌چاره‌ى قه‌يرانه‌كان هه‌ڵبژاردنه
هه‌ر لايه‌نێكى سياسى بيه‌وێت خۆپيشاندان بكات، ده‌بێت مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌ربگرێت
K24 – سلێمانى:
پارێزگارى سلێمانى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، رايگه‌ياند، هه‌ر لايه‌نێكى سياسى بيه‌وێت خۆپيشاندان بكات، ده‌بێت مۆڵه‌تى ره‌سمى وه‌ربگرێت و به پێچه‌وانه‌وه رێككارى ياسايى له دژى ده‌گيرێته به‌ر.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له ميانى كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا كه كوردستان24 راسته‌وخۆ په‌خشيكرد، گوتيشى: داواكارييه‌كانى خه‌ڵكى خۆپيشانده‌ر ره‌وان و پشتگيرى هه‌ر جوڵه‌يه‌كى مه‌ده‌نى ده‌كه‌ين، كه به شێوازى مه‌ده‌نى و ياسايى ئه‌نجامبدرێت، چونكه ئێمه و خه‌ڵك يه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ين و ئه‌ركمان پاراستنى گيانى خه‌ڵكه و له‌گه‌ڵ هيچ گرژى و به‌ريه‌ك كه‌وتنێكدا نين.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داواشى له ميديا كرد، به هه‌ستكردن به گيانى به‌رپرسيارێتييه‌وه و دوور له هاندان بۆ توندوتيژى رووماڵى رووداوه‌كان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه هه‌يه نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كان ده‌يانه‌وێت.
روونيشيكرده‌وه، سندووقى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ته‌نيا رێگه‌ى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانه.