ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی به‌رامبه‌ر به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی پرۆژه‌ی ئۆرشه‌لیم به‌كارهێنا
له‌كۆی 15 وڵات 14ـه‌یان دژی ئه‌مه‌ریكا بوون
K24- هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا، كه تایبه‌ت بوو به پرۆژه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی دانپێدانانی ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، له‌كۆی 15 ئه‌ندام 14 وڵاتی ئه‌ندام ده‌نگیان به په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه دا، كه پێشتر له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نه‌كه كرابوو، بۆئه‌وه‌ی دانپێدانان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ره‌تبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌ن به‌كارهێنا و، نه‌یهێشت ناساندنی ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ره‌ت بكرێته‌وه.
به‌رله 2 هه‌فته دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئۆرشه‌لیمی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساندبوو، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه و یه‌كێتی ئه‌وروپا و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان دژی ئه‌و پرۆژه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ستانه‌وه. له‌و كاته‌شه‌وه گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین هاتۆته ئاراوه و تائێستا چه‌ندین كه‌س له رووبهڕووبوونهوهكانداكوژراون و بریندار بوونه.