راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی كوردستانه‌وه په‌یوه‌ندی به عه‌بادیه‌وه ده‌كات
مێركڵ بۆ عه‌بادی: پێویسته به‌زووترین كات كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكه‌یت
K24- هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌كات.
دزه‌یی كه ئێستا یاوه‌ری شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌ڵمانیان ده‌كات گوتی: ئه‌نگێلا مێركل ئاماده‌كاری ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتێكی نزیكدا په‌یوه‌ندی به عه‌بادیه‌وه بكات. جه‌ختیشی كرده‌وه، بڕیاره له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا مێركڵ داوا له عه‌بادی بكات، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌زووترین كات له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به گفتوگۆ بكات.
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی دیكه‌وه و دوور له دیالۆگ و گفتوگۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
ئێستا شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ تاوتوێكردنی بابه‌تگه‌لێك له ئه‌ڵمانیان، گرنگترین بابه‌ته‌كانی گفتوگۆش بریتییه له كێشه‌ی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.