مێركل پشتگیرى له مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
نێچیرڤان بارزانی: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵی زۆریداوه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام به‌غدا وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
سایتی حكومه‌تی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى عێراقدا نیشاندا و, تیشكى خسته سه‌ر په‌یوه‌ندى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان, به‌تایبه‌تیش له بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا. هه‌روه‌ها مێركڵ ستایشى هه‌ڵوێسته‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، كه ئاماده‌ى گفتوگۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق. وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌دا هاتووه، راویژكاری ئه‌ڵمانیا ڕێزگرتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى عێراق، به نیازپاكیى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م داوه، هه‌روه‌ها پشتیوانى بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولادا ده‌ربڕیوه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی حكومه‌تدا ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌م قسانه‌ی مێركڵ له میانى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانيدا هاتووه و، هیواى خواست هه‌موو هه‌وڵێك بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق بدرێت و, جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا چاودێریى دۆخه‌كه ده‌كات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا, نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسي ئه‌ڵمانیايكرد بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى بۆ هه‌رێمى كوردستان، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى په‌یوه‌ندى و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراق خسته ڕوو، دووپاتیشى كرده‌وه, هه‌رێمى كوردستان به ده‌ستوورى عێراقه‌وه پابه‌نده و بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ئاماده‌یه و هه‌موو هه‌وڵێكى داوه له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقدا بكات، به‌ڵام به‌غدا وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌تانى دۆست وه‌ك ئه‌ڵمانیا یارمه‌تیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
شاندى باڵاى هه‌رێمى كوردستان مانه‌وه و پاراستنى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌قامگیریى ناوچه‌كه به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه, حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چاكسازییه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و چاكسازى له هه‌موو بواره‌كاندا ئه‌وله‌ویه‌تى حكوومه‌ته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواى هاوكارى و پشتگیریى ئه‌ڵمانیاى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتی و دوایین پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى هه‌نووكه‌یی، ته‌وه‌رگه‌لێكی دیكه‌ی دیداری نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و راویژكاری ئه‌ڵمانیا بوون.