ميليشياكانى حه‌شد پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديكه بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن
پێشمه‌رگه‌ى فه‌وجى سێى ليواى يه‌كى پياده‌ى سه‌ر به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لييه
K24 – هه‌ولێر:
چالاكانى كورد و خۆبه‌خشه‌كان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ميليشياكانى حه‌شد و هێزه ئه‌منييه‌كان پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديكه‌يان بێسه‌روشوێن كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه ناوى گۆران حه‌سيب جه‌باره و پێشمه‌رگه‌ى فه‌وجى سێى ليواى يه‌كى پياده‌ى سه‌ر به كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه.
هاوڕێ و دۆسته‌كانى گۆران حه‌سيب وێنه‌يان له فه‌يسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه و رايانگه‌ياندووه، ئه‌و پێشمه‌رگه‌يه كاتژمێر 9ى سه‌ر له به‌يانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017، له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ده‌وام له بازگه‌ى له‌يلان له لايه‌ن ميليشيا و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقه‌وه ده‌ستگيركراوه و تا ئێستا هيچ سۆراغێكى نه‌زانراوه.
گۆران حه‌سيب خه‌ڵكى گوندى حه‌فت تهغارى سه‌ر به قه‌زاى داقووقه.