پەرلەمان تەمەنی خۆی كورت دەكاتەوە
كۆمسیۆن دوو داوای ھەیە
K24 - ھەولێر
لە په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی كورتبكاته‌وه، تا سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆژی دیاركردنی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان بكات. كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی رایده‌گه‌ینێت، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی بۆ دابین بكرێت و تۆماری ده‌نگده‌ران كاره‌كانی ته‌وا بكرێت ده‌توانن به‌بێ گرفت له‌ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن.
ڤالا فه‌رید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەپێی یاسای ژمارە 2 ی ساڵی 2017، بڕگەی 1 لە ماددەی یەكەمی یاساكە، دەسەڵاتی دیاركردنی رۆژی ھەڵبژاردن دراوە بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزایرانی ھەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی رۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن دیاربكەن پێویستە پەرلەمانی كوردستان كە تەمەنی خۆی درێژكردووەتەوە بۆ دوو خول، دەبێ تەمەنی خۆی كوردت بكاتەوە، بۆ ئەو وادەیەی كە یاركراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن".
پێشتووتر په‌رله‌مانی كوردستان ته‌مه‌نی خۆی بۆ دوو وه‌رزی یاسادانان درێژكرده‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی سێ مانگ ئه‌نجامبدرێت، ده‌بێت دووباره پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندبكرێت تا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان كورتبكرێته‌وه ئه‌وكات ده‌توانرێت رۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاربكرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی دوو مه‌رجى هه‌یه، ئه‌گه‌ر بۆی جیبه‌جێبكریت، ده‌توانێت له‌ماوی ئه‌م سێ مانگه ئاماده‌كاری بۆ هه‌لبژاردن ته‌واو بكات.
جوتیار عادل، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی بە كوردستان24 گوت: "ئێمە دوو كۆسپی گەورەمان لەبەردەمە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، ئەگەر چارەسەربكرێ لەو بڕوایەدام كێشەیەكی دیكەی ئەوتۆمان نەبێت بۆئەنجامدانی ھەڵبژاردن، ئەوانیش یەكێكیان تۆماری دەنگدەرانە كە دەبێ ئامادە بكرێت، دووەمیش مەسەلەی بودجەیە".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵبژاردن، پێویستی به 15 تا 20 ملیۆن دۆلارە، جگه له‌مه‌ش پێوستی به 70 هه‌زار كارمه‌نده بۆ رۆژی ده‌نگدان، وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران باسی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی كۆمسیۆن جیبه‌جێ بكرێت، هه‌ڵبژاردن له‌كاتی دیاریكراودا به‌بێ گرفت ئه‌نجامدەدات.