دوو هەفتەی دیکە ریال مەدرید گۆڵپارێزێک دەباتە ریزەکانی
کیپا دەبێتە یەکەم گرێبەستی زستانەی ریال مەدرید
K24- هەولێر
لە دوو هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید بەفەرمی کیپای گۆڵپارێزی ئاتلێتیک بلباو دەگوازێتەوە ریزەکانی
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەرچی کیپا لە پەنجەکانی پێی تووشی پێکان بووە و نزیکەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، بەڵام ریال مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی کیپا بۆ ریزەکانی و سەرەتای ساڵی داهاتوو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کیپا بە بلباو دەدات و ئەم گۆڵپارێزە 23 ساڵانە دەباتە ریزەکانی.
کیپا هەفتەی داهاتوو بەهۆی پێکانەوە بەرامبەر ریال بیتیس ناتوانێت یاریی بکات، بەمەش ئەستەمە چیدیکە بە درێسی بلباو بیبینینەوە و ساڵی داهاتوو رکابەری کەیلۆر ناڤاس دەکات لەسەر پارێزگاریکردن لە گۆڵی ریال مەدرید.
رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە، کیپا چاوەڕێی ریال مەدرید دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی یەکلا بێتەوە، چونکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بلباو کۆتایی دێت و یانە باسکییەکە ناچارە لەم زستانە بیفرۆشێت.