پێشمه‌رگه زیانێكی زۆر به پاشماوه‌كانی داعش ده‌گه‌یه‌نێ
ته‌رمی چه‌كدارێكی داعش كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی پێشمه‌رگه
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕ له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری مه‌خموور درووستبووه‌و چه‌كدارانی داعش زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19/12/2017 له چیای قه‌ره‌چووغ، له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش، شه‌ڕ درووستبووه‌و له ئه‌نجامدا زیانی زۆر به‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كداره كه‌وتووه".
هه‌روه‌ها گووتی: "زیانی چه‌كدارانی داعش زۆر بووه‌و ته‌رمی چه‌كدارێكیشیان كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
له ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵی رابردوودا میحوه‌ری مه‌خموور یه‌كێك له میحوه‌ره گه‌رمه‌كانی جه‌نگی دژی داعش بووه‌و یه‌كه‌مین جاریش چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان له‌و میحوه‌ره‌وه تێك‌شكێنران.