بەرپرسی موخابەراتی سەددام بۆ خۆپیشاندەرانی سلێمانی: پشتگیرتان دەکەم و بەردەوام بن
وه‌فیق سامه‌ڕائی: داوای ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی موخابه‌راتی سه‌ددام حسێن پاڵپشتی خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات ده‌ڵێت، به خه‌ڵكی سلێمانی ده‌ڵێم:"هاوشانی ئێوه ده‌وه‌ستین".
وه‌فیق سامه‌ڕائی كه پێشتر به‌رپرسی موخابه‌راتی سه‌ربازیی رژێمی به‌عس بووه‌و به‌شداریی له‌و تاوانانه كردووه كه رژێمی سه‌ددام ده‌رحه‌ق به گه‌لی كوردستان ئه‌نجامیداون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وه‌ك ئازادیخواز خۆی ده‌رخستووه‌و خۆپیشاندانه‌كانی پارێزگای سلێمانی كه سووتاندنی باره‌گا حكومی و حزبییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به قه‌ڵای ئازادیخوازان ناوبردووه".
له نوسینه‌كه‌یدا هێرشی زۆری كردووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان وهه‌ولێر و وه‌ك هه‌وڵێك بۆ درووستكردنی درز و كه‌لێن له نێوان خه‌ڵكی كوردستان، هاتنه سه‌ر شه‌قامی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی به نیشانه‌ی ئازایه‌تی و شارستانیبوون و هه‌ڵوێست و رووناكبیری ناوبردووه.
وه‌فیق سامه‌ڕائی كه به نه‌یاری شۆڕشه‌كانی كورد ناسراوه‌و له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رجه‌م وتار و پۆسته‌كانی فه‌یسبووكی بۆ دژایه‌تی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ته‌رخانكردبوو و به‌رگریی له هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق دژی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد، ئه‌مجاره‌یان رووی ده‌می كردووه‌ته گه‌نجانی سلێمانی و هانیان ده‌دات تا درێژه به‌و كارانه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بگرێته‌وه.
له كۆتایی نوسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه به‌غدا ده‌ستوه‌رداته ره‌وشه‌كه‌وه‌و هاووڵاتیان بپارێزێ و رێگه له سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵك بگرێت و نابێت چیدیكه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژێرێ".
وه‌فیق سامه‌ڕائی كه تا ساڵی 2008 راوێژكاری مام جه‌لال سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی عێراق بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه نه‌كردووه كه له ساڵی 2014ـه‌وه تا ئێستا، به‌هۆی بڕینی بوودجه و مووچه‌ی خڕڵكی كوردستانه‌وه دریژه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای چه‌ندین به‌ڵێن، هێشتا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماده‌نییه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.