ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ بۆ خۆپیشانده‌ران: مه‌كه‌ونه ژیر باری ئه‌جێندای سیاسی
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ تۆمه‌تی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ئه‌ستۆی به‌غدا
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه، له سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی یه‌كێتی و گۆڕان، په‌یامێكی راگه‌یاند و، تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌ر چالاكیه‌كی هاووڵاتیانی كوردستان راگه‌یاند، به‌و مه‌رجه‌ی به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه بێت و، دوور له توند و تیژی داوای مافه ره‌واكانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌و پشێویه‌شی خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غدا، كه به‌هۆی گه‌مارۆكانی بۆسه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، دۆخه‌كه به‌م ئاقاره گه‌یاندووه و داواشی لێ‌كرد، به‌زووترین كات گه‌مارۆكانیله‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرێت. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه به‌شێك له هاوڵاتیان و مامۆستایان به‌تایبه‌تی به‌چه‌ندان شێوازی جیاواز گردبونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌مه‌به‌ستی داواكردنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه . رۆژی 18/12 به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له زۆربه‌ی ناوچه‌كان خۆپیشاندان به‌رێوه چوو وه تا ئێستا له‌هه‌ندئ شوێن به‌رده‌وامه. ئێمه له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پێمان وایه خۆپیشاندان و گردبونه‌وه و هه‌ر چالاكیه‌ك بۆ مه‌به‌ستی داواكردنی مافه‌كانی چین وتویژه‌كان به‌شیوازی مه‌ده‌نی ڕێگه پێدراوه له‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كان و مافێكی سروشتی مرۆڤه‌كانه. هه‌روه‌ها وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ پشتیوانی له‌هه‌موو داوا‌و مافێكی هاوڵاتیان ده‌كه‌ین بۆ باشتر كردنی ژیان و گوزه‌رانیان و دابین كردنی پێداویستیه‌كان .
به‌ڵام له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌داخه‌وه له‌هه‌ندئ ناوچه و شوێن ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان به لاڕێدا بران و گرژی لێكه‌ته‌وه و بووه مایه‌ی پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منیه‌كان و خۆپیشانده‌ران و چه‌ندان كه‌سیش له‌هه‌ردووولا برینداربوون، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له پیره مه‌گرون خۆپیشانده‌ران چه‌ندان باره‌گای حیزبی و ته‌نانه‌ت ده‌زگا و ئۆتۆمبیلی حكومیان سوتاند، له‌چه‌ند شوێنی تریش به‌هه‌مان شێوه، كه شوێن و موڵكی گشتی بون و به‌شێكن له‌خزمه‌تگوزاری گشتی و دیسان به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێ شوێن منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی به‌كارهینران و ته‌نانه‌ت هاندراون بۆ هێرش كردنه سه‌ر باره‌گای حكومی و حیزبی.
ئێمه پێمان وایه ئه‌و جۆره كارانه و ئه‌و جۆره خه‌ڵكانه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی تر ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك ده‌گۆڕن له‌په‌یامی راسته‌قینه‌ی خۆپیشانده‌ران كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و به‌رنامه و سیاسه‌تی خۆیان فه‌رز ده‌كه‌ن به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان و ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی ئاسایش و ئارامی بۆ سه‌ر ژیان و كاری خه‌ڵك و مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر باره‌گا و شوێنی گشتی و حكومی و حیزبیه‌كانیش. بۆیه پێویسته به‌ر له‌هه‌موو كه‌سێك خۆپیشانده‌ران ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك به ئاره‌زووی خۆیان ئاڕاسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆڕن و له‌هه‌مان كاتیش پێویسته ده‌زگا ئه‌منیه‌كان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ر بۆ پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان و دووركه‌وتنه‌وه‌ن له‌توند و تیژی و ڕێگری كردن له‌هه‌ر ئاژاوه و پشێوی و هه‌وڵیك، كه بیه‌وێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كان بگۆرێت و ببێته مایه‌ی تێكدانی ئاسایشی هاوڵاتیان و ژیانی خه‌ڵك . له‌كۆتایشدا دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕتر بكاته‌وه و له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه و باشتر كردنی ژیانی خه‌ڵك، حكومه‌تی ناوه‌ندیش كه به‌رپرسی دروست بونی ئه‌و دۆخه‌یه له بڕینی موچه و قوتی خه‌ڵك و بو‌دجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پیویسته سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌مارۆیانه هه‌ڵبگریت كه‌به‌سه رهه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانی سه‌پاندوه و ماف و پشكی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و بگه‌ڕیته‌وه بۆ سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوولاتیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
19/12/2017