له چه‌مچه‌ماڵ ئه‌مشه‌و هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌يه و ده‌وامى سبه‌ى راگيرا
ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى دراوه‌ته هێزى سه‌ربازى
K24 – هه‌ولێر:
قائميقاميه‌تى چه‌مچه‌ماڵ رايگه‌ياند، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى دراوه‌ته هێزى سه‌ربازى و ئه‌مشه‌و هاتوچۆ قه‌ده‌غه‌يه و سبه‌يش ده‌وام راده‌گيرێت و ده‌كرێته پشوو.
راگه‌ياندنى قائيمقامييه‌تى چه‌مچه‌ماڵ له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه رايگه‌ياند، "لەسەر راسپاردەی سەرووی خۆمان، ئاگاداری دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لیژنەی ئەمنی دراوە بە دەسەڵاتی سەربازی و لەلایەن فەرماندە (جمالە سور) ەوە سەرپەرستی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان دەکرێت، بۆیە لەکاتژمێر 8ی ئەم شەوە وە جموجۆڵی هاتووچۆ ڕادەگیرێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هەرکەسێک سەرپێچی بکات بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و توندترین سزا دەدرێت".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، "سبەی چوارشەممە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی سنوری چەمچەماڵ پشووی فەرمیە جگە لە دەزگا ئەمنی و فریاگوزارییەکان".