په‌یامێك له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بۆ خۆپیشانده‌ران
په‌رله‌مانی كوردستان: باره‌گا و دامه‌زراوه ئیدارییه‌كان موڵكی گشتین سووتاندنیشیان ته‌نیا زیان به هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی خۆپیشادانه‌كانه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
په‌رله‌مانى كوردستان كه هه‌ڵقوڵاوى ئیراده و ده‌نگى گه‌لى كوردستانه، بڕواى ته‌واوى به‌مافى خۆپَیشاندانى هاووڵاتییان هه‌یه و به‌مافێكى ره‌واى گه‌لى كوردستانی ده‌زانێ، كه له‌سه‌ر كێشه و داخوازییه‌كانیان به‌شێوازێكى هێمنانه و مه‌ده‌نییانه‌ى دوور له‌توندوتیژی گوزارشت له راوبۆچوونى خۆیان بكه‌ن.
په‌رله‌مان ده‌مێكه هه‌ست به‌دۆخى ناهه‌موارى خه‌ڵكى كوردستان و سه‌ختیی بارى ژیان و گوزه‌رانى هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و هێزى پێشمه‌رگه و خانه‌نشینان ده‌كات، كه به‌هۆى قه‌یرانه سیاسی و دارایی و ئابوورییه‌كانى رووبه‌ڕووى هه‌رێم بۆته‌وه، كاریگه‌ریى خراپی له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان جێهێشتووه.
ئێمه له‌كاتێكدا پشتیوانیى خۆمان بۆ مافه ره‌واكانى هاووڵاتییان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه, له‌هه‌مان كاتدا داواكارین خۆپێشانده‌ران به‌شێوازێكى هێمنانه و شارستانییانه ناڕه‌زایی و داخوازییه ره‌واكانیان بخه‌نه ڕوو، خۆشیان له توندوتیژی و سووتاندنى باره‌گاى دامه‌زراوه فه‌رمی و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌دوور بگرن، چونكه ئه‌مانه موڵكى گشتین و خزمه‌ت به‌ئێوه ده‌كه‌ن و دواجاریش ته‌نیا هاووڵاتییان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
توندوتیژی ئامانجى راسته‌قینه‌ى هاووڵاتییان و هێنانه‌دیى خواسته ره‌واكانتان به لاڕێدا ده‌بات، خزمه‌تیش به نه‌یارانى گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه ده‌یانه‌وێ ئاژاوه بنێنه‌وه و ئامانجیان له‌باربردنى قه‌واره‌ى سیاسى و ده‌ستووریى هه‌رێمى كوردستان و خوێنى شه‌هیدانه.
په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیى حكومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان له راوێژ و په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامدایه, بۆئه‌وه‌ى هه‌نگاوى جدى و راسته‌قینه بنرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و جێبه‌جێكردنى خواست و داواكارییه ره‌واكانتان.
په‌رله‌مانى كوردستان
2017/12/19