له‌سه‌ر داواى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر په‌خشى ئێن ئاڕ تى راگيرا
كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى كوردى و عه‌ره‌بى هانى خه‌ڵكيان ده‌دا بۆ خۆپيشاندان
K24 – سلێمانى:
له‌سه‌ر داواى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى نوێى سلێمانى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى بڕيارى راگرتنى په‌خشى هه‌ردوو كه‌ناڵى ئێن ئاڕتى (كوردى و عه‌ره‌بى) ده‌ركرد.
به گوێره‌ى ئه‌و فه‌رمانه‌ى وه‌زيرى رۆشنبيرى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان واژووى له‌سه‌ر كردووه و ژماره‌ى (5002)ى رۆژى 19ى 12ى 2017، پێدراوه، په‌خشى كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌ك راگيراوون.
له فه‌رمانه وه‌زارييه‌كه‌دا هاتووه: "له‌سه‌ر داواى به‌شى مۆنيته‌رينگ له وه‌زاره‌تمان و په‌يوه‌ندى ته‌له‌فۆنى به‌ڕێز هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى كه كه‌ناڵه‌كانى ئێن ئاڕ تى كوردى و عه‌ره‌بى هانى خه‌ڵكيان ده‌دا بۆ خۆپيشاندان و جوڵه پێكردنيان بۆ كارى توندوتيژى كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى سووتاندنى فه‌رمانگه حكومييه‌كان و شوێنه گشتييه‌كان بۆيه بڕيارماندا به داخستنى كه‌ناڵه‌كانى سه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌يه‌ك له رۆژى راگرتنيانه‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داواكاری گشتی به نووسراوێكی فه‌رمی داوای له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی كردبوو په‌خشی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رابگرێت به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هانی توندوتیژیی و پشێوویی ده‌دات.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانی پشێوویی و توندوتیژیی روویانداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون و كه‌ناڵی ئێن ئاڕتیش به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئه‌و پشێوییه بینراوه.
له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌شدا له هه‌ندێ ناوچه هێرشكرایه سه‌ر ژماره‌یه‌ك باره‌گای حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت.
له‌لایه‌كی دیكه، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌وروپا، شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كه‌ناڵی ئێن ئاڕی تی له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی و به‌تۆمه‌تی هاندانی خه‌ڵك و دورستكردنی توندوتیژیی و شێواندنی شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستگیر كرا.
.jpg)
