باره‌گای لقی 11ی پارتی له راپه‌ڕین دواى چۆڵكردنى سووتێنرا
كارگێڕی لقی 11ی پارتی: ئه‌ندام و كادیرانمان سه‌لامه‌تن
K24- هه‌ولێر:
عومه‌ر خدر، كارگێڕی لقی 11ی دیموكراتی كوردستان له رانییه رایگه‌یاند، دوای هه‌وڵه‌كانی خۆپیشانده‌ران بۆ هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای لق، بۆ به‌لاوه‌نانی ده‌ره‌جامی نه‌خوازراو، باره‌گاكه‌یان چۆڵكرد، به‌ڵام دوای چۆڵكردنی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا.
هه‌وره‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌ندام و كادیرانی پارتی به‌سه‌لامه‌تی له باره‌گای لق هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی كوردستان 24 عومه‌ر خدر رایگه‌یاند، خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی سووتاندنی باره‌گای لقی 11ی پارتی ده‌ده‌ن.