عه‌بادی: ناتوانین مووچه‌ی كوردستان بده‌ین
عێراق له‌لوتكه‌ی گه‌نده‌ڵی جیهانیدایه و باسی گه‌نده‌لیه‌كانی كوردستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له گوتاری هه‌فتانه‌یدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.
عه‌بادی بۆ نیشاندانی پاكانه‌ش بۆ قسه‌كانی، بوونی گه‌نده‌ڵی كرده پاساوێك بۆئه‌وه‌ی خۆی له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدزێته‌وه و به‌قسه‌ی خۆی به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی، حكومه‌تی عێراق ناتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له لیستی گه‌نده‌ڵی جیهانیدا، ناوی عێراق له لووتكه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كاندا هاتووه.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادیش ئاماژه‌یه‌كه بۆ به‌رده‌وامیدان به گه‌مارۆكانی حكومه‌تی عێراق بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ندین چاو‌دێر و شرۆڤه‌كار رای خۆیان له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دوو رۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشانداوه و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان، دواجار هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به خه‌لكێ كوردستان وایكردووه، خه‌ڵكی كوردستان ناڕه‌زایه‌تی نیشان بدات، كه مالكی له سه‌رده‌می كابینه‌كه‌یدا قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی بڕی و دواتر بوو به ڕێبازێك بۆ عه‌بادیش كه به‌رامبه‌ر به كورد هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و بكات.