له گه‌رميان خۆپيشاندان به ده‌مامكه‌وه قه‌ده‌غه كرا
له ئيداره‌ى گه‌رميان به‌رپرسانى ئيدارى و لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوونه‌وه
K24 – گه‌رميان:
له ئيداره‌ى گه‌رميان به‌رپرسانى ئيدارى و لايه‌نه سياسييه‌كان كۆبوونه‌وه و له سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێككه‌وتن و بڕيار درا خۆپيشاندان به ده‌مامكه‌وه قه‌ده‌غه بكرێت.
پاش ئەوەى گرژى و ئاڵۆزى لەچەند شارێکى هەرێمى کوردستان بەهۆى خۆپیشاندانى بەشێک لەهاوڵاتیانەوە دروست بوو, ئێوارەى ئەمڕۆ 19ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٧ لە دیوانى ئیدارەى گەرمیان بەسەر پەرشتى سەڵاح کوێخا سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و بەئامادەبوونی قائیمقامى قەزاى کەلار و نوێنەرى حزب و لایەنە سیاسيیەکان و بەرپرسانى ئەمنى سنوورەکە، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى كۆبوونه‌وه‌كه، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، چه‌ند بڕيارێك دراوون.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئیدارەى گەرمیان و سەرجەم لایەنە سیاسیەکان هاوڕاببوون لەسەر ئەوەى ئەگەر خۆپیشاندان لە هەرشارێکى سنوورەکە ئەنجامدرا ئەرکى پاراستنى هەر خۆپیشاندەرێک هیزە ئەمنییەکان دەیگرنە ئەستۆ هەروەک ڕێگەش بەوکەسانە نادرێ کە بەدەمامکەوە بەشدارى لەهیچ جۆرە گردبوونەوەیەکدا بکەن.

هه‌روه‌ها هاتووه: هەرلە کۆبوونەوەکە بڕیاردراحیزب و لایەنە سیاسیەکان لایەنگرانى خۆیان ئاگادار بکەنەوە کە ئەگەر بەشدارى خۆپیشاندانیان کرد بەهیچ جۆرێک نەبنە بەشێک لە ئاڵۆزى و هۆکارنەبن بۆ بەلاڕێدابردنى ئاراستەى خۆپیشاندان بۆ سەر بارەگاحیزبى و فەرمانگە حکومییەکان.
وه‌ك ئه‌وه‌ى له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕيارێك ده‌ركراوون، كه بريتين له:
یەکەم: رێگرى لەهەرکەسێک دەکریت کە بەدەمامکەوە بەشدارى لە خۆپیشاندانەکاندا دەکات.
دووەم:درێژەدان بەخۆپیشاندان مافێکى رەوایە بەو مەرجەى لەشوێنێکى دیاریکراو رێگە پێدراو بێت و پاراستنى ئەمنیەتیشى دەکەوێتە ئەستۆى هیزەئەمنییەکان.
سێیەم: حزبەکان کۆبوونەوە ئەنجام بدەن و پەیامى خۆیان کەخۆى لە ماف و داخوازى هاوڵاتیاندا دەبینێتەوە لە چوارچێوەى یاداشتى فەرمیدا بدرێتە حکومەت.
.jpg)