گۆڕان بۆ خۆپيشانده‌ران: دوور لە توندوتیژی ناڕەزایی دەرببڕن

رەوتی هێمنانەی خۆپیشاندانەكان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن

K24 – سلێمانى‌:

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا داوايكردووه‌، خۆپيشانده‌ران دوور له‌ توندوتيژى و به‌ شێوازێكى شارستانى ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕن.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌ هاتووه‌: "داوا لە هێزەكانی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاساییشی ناوخۆ دەكەین رەوتی هێمنانەی خۆپیشاندانەكان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت بپارێزن، روی تفەنگ لە خوشك و براكانیان نەكەن و نەبنە هۆی قوڵبونەوەی كێشەكان و بەلارێدابردنی ئامانجی خۆپیشاندەران و پاراستنی سەرو ماڵ و گیانیان لە ئەستۆ بگرن".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "داوا لە هاونیشتیمانیان و خۆپیشاندەران دەكەین بە شێوەی شارستانی و دوور لە توندووتیژی ناڕەزایی دەرببڕن و داواكاریەكانیان بە دەسەڵات بگەیەنن ".