عه‌لی باپیر: سووتاندنی باره‌گاكان جگه وێرانكردنی وڵات هیچ تهفسیرێكی دیكه هه‌ڵناگرێت
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی: پێویسته سه‌ره‌نجامی شوومی وڵاتانی وه‌ك سوریا و لیبیا و یه‌مه‌نمان له‌به‌رچاوبێ
K24- هه‌ولێر:
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان په‌یامێك له‌باره‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی كوردستان راگه‌یاند و، تێیدا داوا له خۆپیشانده‌رانی كوردستان ده‌كات، خۆیان له توند و تیژی و سووتاندنی باره‌گا حزبی و حكومیه‌كان دووربگرن، ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
"بسم الله الرحمن الرحیم" جه‌ماوه‌ری به‌ڕێز و دڵسۆزی كوردستان! به‌پێویستی ده‌زانم له‌م هه‌ل و مه‌رجه سه‌خت و قه‌یراناوییه‌دا كه هه‌رێمی كوردستانی پێدا گوزه‌ر ده‌كات، په‌یامی دڵسۆزانه‌ی خۆم بۆ هه‌موولایه‌ك له‌م چه‌ند خاڵه‌دا بخه‌مه‌ڕوو:
1) بێگومان كێشه و گرفت قه‌یرانه له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی قه‌یرانی ئابووریی و بێ مووچه‌یی و ته‌نگده‌ستی، هه‌موو لایه‌كی به‌گشتی سه‌غڵه‌ت و توڕه و بێزار كردوه، به‌تایبه‌ت توێژی مامۆستایان كه یه‌كێكه له دڵسۆزترین و ماندووترین توێژی كۆمه‌ڵگاكه‌مان.
2) بۆیه‌ش هه‌موو جۆره‌كانی خه‌باتی مه‌ده‌نیی: خۆپێشاندان، ڕێپێوان، مانگرتن، مافی ڕه‌وای خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه، به‌ڵام به شێوازی شارستانییانه‌ی هێمنانه و به‌جۆرێك كه حه‌ق و ماف و داواكردنه‌كه، به‌شێوه‌یه‌كی حه‌ق بێ.
3) لێره‌شه‌وه داوا له‌سه‌رجه‌م خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌م كه هۆشیار و بێداربن و ڕێ نه‌ده‌ن موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه ڕه‌وایه‌یان لێ به‌لاڕێدا ببرێ.
4) بێگومان په‌نابردنه به‌ر توندوتیژیی له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ، ته‌نیا زیانباریی هه‌موولایه‌كی به‌دواوه‌یه. هه‌روه‌ها په‌لاماردان و سووتاندن و وێران كردنی بنكه و باره‌گا حیزبیه‌كان و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان، جگه له وێرانكردنی وڵات و ژێرخانه ئابوورییه‌كه‌ی، هیچ تهفسیرێكی دیكه هه‌ڵناگرێ.
5) پێویستیشه به‌زووترین كات حكوومه‌ت و ده‌سته‌ڵات به‌ده‌م داوا ڕهوایهكانی خۆپێشانده‌رانه‌وه بێ و، هه‌رچی له ده‌ستی دێ بیكات و چیدیكه خاوه‌خاو له چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه بووه‌كان دا نه‌كات. ده‌بێ دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش وه‌ك پێویست به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن، بۆ پارێزگاریی كردن له خۆپێشانده‌ران و، موڵك و ماڵی حیزبی و حكوومیی، وه پێویسته هه‌موو لایه‌كیش سه‌ره‌نجامی شوومی وڵاتانی وه‌ك سوریا و لیبیا و یه‌مه‌نمان له‌به‌رچاوبێ.
6) كۆمه‌ڵی ئیسلامیش كه هه‌رده‌م له‌به‌ره‌ی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌دا بووه و، ئاماده‌ی هه‌ر باجدانێك بووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی داكۆكییكارانهی له ماف و ئازادییه‌كانی خه‌ڵك، ئێستا له هه‌موو كاتێك مكوڕتر و سوورتره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی، به‌ڵام بێگومان داواكردنی هه‌ق ده‌بێ به‌شێوازی هه‌ق بێ و، هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر كاتی خۆی پێشنیاری گۆڕینی حكوومه‌ت و پێكهێنانی حكوومه‌تی كاتییش وه‌رگیرابایه، دۆخه‌كه به‌م حاڵه نه‌ده‌گه‌یشت.
7) زۆریش نیگه‌رانین به‌وه‌ی كه ئه‌مجاره‌ش خۆپیشاندانه‌كان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه، چونكه هیچ پاساوێك بۆ كوشتن نیه و، ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین.
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، 2017-12-19