بزووتنهوهى ئيسلامى: ئيدانهى توندوتيژييهكان دهكهين
ئيدانەى رژانى خوێنى هاووڵاتيان و سووتاندنى بارەگا و فەرمانگەكان و داخستنى كەناڵەكانى راگەياندن دەكهين
K24 – سلێمانى:
مەكتەبى راگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى له راگهيهندراوێكدا كه وێنهيهكى دهست كوردستان24 كهوتووه رايگهياندووه، ئيدانەى رژانى خوێنى هاووڵاتيان و سووتاندنى بارەگا و فەرمانگەكان و داخستنى كەناڵەكانى راگەياندن دەكهين.
دهقى راگهيهندراوهكه
بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان
بەداخەوە جارێكيتر لەپەناى ناڕەزايەتييەكانى خەڵك و گردبوونەوەو خۆپيشاندانە هێمن و مەدەنييەكانياندا هەندێ ڕووداوى نەخوازراو ڕوويان دايەوەو توندوتيژى ئاوێتەى چالاكى و جموجووڵە جەماوەرييەكان كرايەوە، بۆيە وەك مەكتەبى ڕاگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى ئيدانەى توندى ڕووداوەكانى شەهيدكردن و رژانى خوێنى هاوڵاتيانى كوردستان و سووتاندنى بارەگا حزبييەكان و دام و دەزگا حكومييەكان و هەروەها سەركوتى دەنگى ئازادى ميدياو داخستنى كەناڵەكانى ڕاگەياندن دەكەين بەتايبەتى كەناڵى(NRT)، بەهيواين خەڵكى تێكۆشەرى كوردستان بەشێوەيەكى مەدەنى و ئاشتيانە گوزارشت لەناڕازايەتييەكانى خۆيان بكەن و تا بەديهێنانى مافەكانيان كۆڵ نەدەن..
مەكتەبى ڕاگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى
19/12/2017