بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى: ئيدانه‌ى توندوتيژييه‌كان ده‌كه‌ين

ئيدانەى رژانى خوێنى هاووڵاتيان و سووتاندنى بارەگا و فەرمانگەكان و داخستنى كەناڵەكانى راگەياندن دەكه‌ين

K24 – سلێمانى‌:

مەكتەبى راگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى له‌ راگه‌يه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه‌ رايگه‌ياندووه‌، ئيدانەى رژانى خوێنى هاووڵاتيان و سووتاندنى بارەگا و فەرمانگەكان و داخستنى كەناڵەكانى راگەياندن دەكه‌ين.

ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌

بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

بەداخەوە جارێكيتر لەپەناى ناڕەزايەتييەكانى خەڵك و گردبوونەوەو خۆپيشاندانە هێمن و مەدەنييەكانياندا هەندێ ڕووداوى نەخوازراو ڕوويان دايەوەو توندوتيژى ئاوێتەى چالاكى و جموجووڵە جەماوەرييەكان كرايەوە، بۆيە وەك مەكتەبى ڕاگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى ئيدانەى توندى ڕووداوەكانى شەهيدكردن و رژانى خوێنى هاوڵاتيانى كوردستان و سووتاندنى بارەگا حزبييەكان و دام و دەزگا حكومييەكان و هەروەها سەركوتى دەنگى ئازادى ميدياو داخستنى كەناڵەكانى ڕاگەياندن دەكەين بەتايبەتى كەناڵى(NRT)، بەهيواين خەڵكى تێكۆشەرى كوردستان بەشێوەيەكى مەدەنى و ئاشتيانە گوزارشت لەناڕازايەتييەكانى خۆيان بكەن و تا بەديهێنانى مافەكانيان كۆڵ نەدەن..

مەكتەبى ڕاگەياندنى بزووتنەوەى ئيسلامى

19/12/2017