حزبى شيوعى: داوا له حزبهكانى دهسهڵات دهكهين ماوە بە پێكدادانی چەكداری نەدەن
داواشى له پارتى و يهكێتى كردووه، قهيرانى پهيوهندى لهگهڵ بهغدا به رێككهوتنى دوو قۆڵى چارهسهر نهكهن
K24 – ههولێر:
حزبى شيوعى كوردستان له بهياننامهيهكدا داوايكردووه، حزبه دهسهڵاتدارهكان ماوه به پێكدادانى چهكدارى نهدهن و داواشى له پارتى و يهكێتى كردووه، قهيرانى پهيوهندى لهگهڵ بهغدا به رێككهوتنى دوو قۆڵى چارهسهر نهكهن و ههروهها داواشى له حكومهتى ههرێم كردووه، چارهسهرى رهوشى ژيانى خهڵكى ههرێمى كوردستان بكات.
دهقى بهياننامهكه
بەیاننامەی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
جەماوەری تێكۆشەری خەڵكی كوردستان لە ئاكامی كەڵەكەبوونی قەیرانی هەمەلایەنی كوردستان كە پێویستی بە كاری جیدی بۆ چارەسەركردنی هەبوو، و لە هەمان كاتدا بە هۆی بۆشایی متمانە نێوان خەڵك وحكومەت بە هۆی نەهامەتی و خراپی باری ژیانی خەڵك و نەبوونی خزمەتگوزاریی وفراوانبوونی بێكاری و هەژاری و نەبوونی موچە، وئەمە جگە لە قەیرانە سیاسییەكانی پەیوەست بە بەرێوەبردنی دەسەلات و فراوانبوونی گەندەڵی و نەبوونی شەفافیەت، لە 18ی كانونی یەكەمەوە، لەهەندێ شارو شارۆچكەی كوردستان و لەمیانەی خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەریی، كۆمەڵێك رووداو و بارگرژی و پێكدادانی چەكداری روویاندا، كە پێمان وایە هەر بارگرژییەك ڕووبدات، بە زیان بۆ سەر داواكاریی و مافی ڕەوا و چاككردنەوەی باری گوزەرانی هاووڵاتیان دەگەڕێتەوە.
هەڵوێستی حزبمان بەم جۆرەیە:
1.داواكاری خەڵك و خۆپیشاندەران بۆ مسۆگەركردنی موچەو چاككردنی باری ژیان و گوزەرانی خۆی داواكارییەكی رەوایە و حزب پشتگیری لە داوای رەوای خەڵك دەكات وپێویستە سەرجەم هێزە سیاسیەكانی كوردستان پشتگیری لێ بكەن و حكومەت بەدەم داواكارییەكانەوە بێت و سنورێك بۆ نەهامەتی و خراپی ژیانی خەڵكی كوردستان دابنێ. كە ئەمەش لەرێگای گێڕانەوەی موچەو مافی هاوڵاتیان و گۆڕینی سیاسەتی ئابوری وەدیهێنانی شەفافیەت و رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی هەمەلایەنەوە دەكرێت.
2.حزبمان دووپاتی گرنگی رێگای دیموكراسی و مەدەنی و ئاشتیانە دەكاتەوە لەدەربڕینی داواكاری خەڵك و لەئەنجامدانی ئاڵوگۆڕكردنی دەسەڵات و هەر ئەم رێگایەش زامنی یەكبونی ئیرادەی گەلی كوردستانە .
لەم هەلومەرجە دژوارەدا و بۆ رووبەرووبونەوەی سەرجەم قەیرانەكانی ناوخۆی هەرێم و قەیرانی پەیوەندی لەگەڵ عێراقدا، كە ناكرێت بە رێكەوتنی دووقۆڵی حزبی چارەسەر بكرێت، داوا لەسەرجەم حزبە دەسەڵاتدارەكان دەكەین، بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەكاندا بكەن، وبە هیچ شێوەیەك ماوە بە پێكدادانی چەكداری نەدەن كە دەبێتە مەترسییەكی گەروە لە سەر دوارۆژی كوردستان.
3.حزبمان پێشوەخت و لەسەرەتای مانگی رابردوودا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە گەڕانەوە بۆ تێكڕای خەڵك و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێ گەرد و بابەندبوون بە دەرئەنجامەكانی، رێگاچارەیە بۆ ئەوەی جەماوەری گەلەكەمان لەرێگای سندوقی دەنگدان ئیرادەی خۆی دەڕبڕیت. سەركەوتوبێت ئیرادەی گەل و تێكۆشانی دیموكراسی و مەدەنی و ئاشتیانە.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان-عیراق
19/12/2017