سه‌رۆك كۆمار بۆ خۆپيشانده‌ران: موڵكى گشتيى بپارێزن
بۆ هێزه ئه‌منييه‌كان: له چوار چێوه‌ی قانونه‌كاندا مافی خۆپیشانده‌ران بپارێزن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى عێراق دكتۆر فوئاد مه‌عسوم رايگه‌ياند، "ده‌بێت خۆپیشانده‌ران و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌كانیش ئه‌وپه‌ڕی وشیاریی بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ی داواكارییه‌كانیان به‌لادا نه‌برێت و موڵكی گشتیی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بپارێزرێن".
دەقی راگەیەندراوەكەی سەرۆك كۆمار
له‌ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه و گرفته‌كان له ئاسته جیاجیاكاندا كه ئاسه‌وارێكی گه‌وره‌ی جێهێشتووه له‌سه‌ر بواره‌كانی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران و خزمه‌تگوزارییه‌كانیشدا، رۆژی دووشه‌ممه له شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری و هه‌ندێك ناوچه‌ی تر دروست بوون و دواتر توند‌و تیژیان لێكه‌وته‌وه، به داخه‌وه له ئه‌نجامدا زیان به‌ر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی حكومه‌ت كه‌وت له‌وانه یه‌كێك له‌وێستگه‌كانی كاره‌با.
له كاتێكدا پشتیوانیی و داكۆكی له‌هه‌ر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌كی وڵات بێت بۆ خستنه‌ڕوو ی داواكاریی خواسته ڕه‌واكانیان كه ده‌ستور و قانونه كارپێكراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ هه‌ر كه‌سێكی ئه‌م وڵاته‌ی زامن و دابینكردوه، له‌هه‌مان كاتدا پێویستیی و گرنگیی پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵك و ژیانی هاوڵاتیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیی و حكومییه‌كان دوپاتده‌كه‌ینه‌وه هاوكات ده‌بێت خۆپیشانده‌ران و رێكخه‌رانی خۆپیشاندان و كۆبونه‌وه‌كانیش ئه‌وپه‌ڕی وشیاریی بخه‌نه كار بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌ی داواكارییه‌كانیان به‌لادا نه‌برێت و موڵكی گشتیی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت بپارێزرێن.
له‌م كاته‌دا كه وڵات و گه‌له‌كه‌مان به‌قۆناغێكی ناسكدا تێپه‌ڕ ده‌بێت په‌رۆشی خۆمان سه‌رله‌نوێ دوپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رله‌به‌ری داوا ره‌واكانی خه‌ڵك له موچه و خزمه‌تگوزاریی و دابین كردنی ژیانێكی سه‌ربه‌رز و دادپه‌روه‌رانه بۆ یه‌ك به‌یه‌كی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێ جیاوازیی و پشتیوانیی ته‌واوی داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا داواله هه‌مو لایه‌ك ده‌كه‌ین نه‌زم و ئارامیی و ئۆقره‌یی بخه‌نه ریزی پێشه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی توانا بخه‌نه‌كار بۆ له‌بار نه‌بردنی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی و روخساری مه‌ده‌نییانه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌كه‌دار نه‌كرێت، داواشمان له هێزه كانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش و ئه‌وانیتریشه كه وه‌ك چاوه‌ڕێیان لێ ده‌كرێت به‌وپه‌ڕی نه‌رمونیانیی و به‌رپرسیارانه‌ی پیشه‌یی و ئه‌منیی ونیشتمانییه‌وه ،ئه‌ركه‌كانیان رابپه‌ڕێنن و چاو كراوه و دان به‌خۆدا بگرن له ئاست هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك و له چوار چێوه‌ی قانونه‌كاندا مافی خۆپیشانده‌ران بپارێزن و رێگه نه‌ده‌ن به پێشێلكاریی و زیادره‌ویی له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركاكانیاندا تا سیمای شارستانیی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانیان نه‌شێوێنرێت.
داوا له هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌كه‌ین له ئاست ئه‌م روداوانه‌دا به‌هه‌ستی نیشتمانیی و یه‌كڕیزییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و هه‌موان له خه‌می هێور كردنه‌وه و ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دا بن و رێگه له‌هه‌ر ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و ئاڵۆزییه‌ك روداوی نه‌خوازراوی جه‌رگ بڕی تر بگرن.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
19/12/2017