ئۆتۆمبیلهكهیان تهقاندهوه و كوڕهكهیان رفاند كوڕێكی دیكهشیان بریندار كرد
لەگەڕەکی زەهرای قەزای داقووق بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە
K24- ههولێر:
کەمێک بهرله ئێستا بۆمبێکی چێنراو کە لەژێر ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەیەک بەناوی علی حاجی سەعید دانرابوو، تەقیەوە و تەنیا زیانی مادی هەبووه، بهڵام دواتر كوڕێكی رفێندراوه و كوڕێكی دكهشیان بریندار كردووه.
شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە لەقەزای داقووق بەکوردستان24ی ڕاگەیاند، ئەو پێشمەرگەیە ئۆتۆمبێلەکەی کە لەجۆری دایۆ ئیستێشن بووە و لەبهردهم ماڵەکەی ڕاگرتووە، لەلایەن کەسانی نەناسراو بۆمبێکی چێنراو لەژێری دادەنێن و لەئەنجامی تهقینهوهی بۆمبەکە ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە و زیانێکی زۆری مادی بەرشوێنی ڕووداوەکە کەوتووە.
ناوبراو خۆی و کووڕێکی پێشمەرگەی کۆمیتەی داقووقی یەکێتی نشتیمانی کوردستانن.
دوای تەقینەوەکە حەشدی شەعبی کوڕەکەشیان ڕفاندووە کەناوی محەمەدە، تەقەیەکی زۆریشییان لەماڵەکەی کردووە و، بهو هۆیهشهوه كۆڕێكی دیكهی بریندار بووه.
