رووسنه‌فت: گوێ بە بەغدا نادەین و لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبین
"پابه‌ندین به كاركردن له ھەرێمی كوردستان"
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی رایگه‌یاند، گوێ به نیگه‌رانیه‌كانی به غدا نادات كاره‌كانی له كوردستان فراوانتر دەكاتم به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمه‌ز، ئیگۆر سیكین به‌ڕیوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای رووسنه‌فت رایگه‌یاندوه، سه‌ره‌رای نیگه‌رانییه‌كانی به‌غدا و كێشه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بن له لێدانی بیره نه‌وت و دروست كردنی پڕۆژه‌ی ژێر خانی بنه‌ره‌ت له كه‌رتی نه‌وتدا له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی كه له ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستاندان و گوێ به توڕه‌یی به‌غدا ناده‌ن.
هاوكات، پاوڵ فیودروف، جیگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی كۆمپانیای رووسنه‌فت رایگه‌یاندووه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پێشتر پلانی بۆ دانرا بوون، له‌وانه خه‌رجكردنی 400 ملیۆن دولار بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له پێنج بلوكی كوردستان هه‌روه‌ها راكێشانی بوڕی گاز و نوێكردنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه جێبه‌جی ده‌كه‌ن كه پێشتر رایانگه‌یاندووه.